Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 02:27

لە کەرکووک سێ تیرۆریستی داعش دەستگیرکران

کوردستان TV
#7
100%

ئەمڕۆ شەممە  19ی ئه‌یلوولی 2020 دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، هێزه‌ ئه‌منیه‌كان سێ تیرۆریستی داعشیان، لە كەركووك ده‌ستگیركردووه‌.

بەپێی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی پارێزگای كەركووك، سێ كەسیان دەستگیركردووە كە وەك چەكدار لە بەناو دیوانی جوند لە ویلایەتی كەركووكی سەر بە داعش كاریان كردووە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، ئەو سێ تیرۆریستە دانیان بەوەداناوە كە بەشدارییان لە شەڕەكانی بەشیر، ئامرلی و عەلاوە كردووە و چەندین بازگەی ساختەشیان بۆ هێرشكردنە سەر هێزە ئەمنییەكان داناوە، چه‌ند كه‌سیان بێ تاوان بۆ پاره‌ كوشتووه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.