Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:14

ھەرێز خەزنەدار یەکەم ڤیدیۆ کلیپی خۆی به‌ناوی دوا خۆزگه‌ بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ ھەرێز عبداللە کە ناسراوە بە ھەرێز خەزنەدار یەکەم ڤیدیۆ کلیپی خۆی بەناوی ((دواخۆزگە ))بڵاودەکاتەوە.

گۆرانییەکە لەلایەن شاعیر ئەحمەد محەمەد نوسراوە ، ئیبراھیم خدر لە شاری رانییە ،کاری موزیک و مایسترینگ و میکسی بۆ کردووە، کاری ڤیدیۆ کلیپ و دەرھێنانی لە شاری ھامبۆرگی ئەڵمانیا لەلایەن بەختیار شانۆ و مستەفا کۆجۆگلۆ بۆ کراوە و (( زەر پرۆدۆکشن )) بەرھەمی ھێناوە ، ھەرێز خەزنەدار

هەریز خەلکی شاری سلێمانییە، دەرچووی بەشی مۆسیقای کۆلێژی ھونەرەجوانەکانی زانکۆی سەڵاحەدینە " ماوەی چوار ساڵە لە ئەلمانیا دەژیت ، ئەمە یەکەم ڤیدیۆ کلیپیەتی بە نیازە لە داھاتوو کاری تریش بە ئەنجام بگەیەنێت .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.