Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 04:02

د. نـەوزاد عـەبـدولڵا : رێککه‌وتنی ئیسرائیل و وڵاتانی عه‌ره‌بی ، هه‌ژموونی ئێران له‌ ناوچه‌که‌ لاواز ده‌کات

عێراق ناتوانی پالپشتی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ بكات تا هه‌ژموونی ئێران له‌ عێراق بوونی هه‌بێت
د. نـەوزاد عـەبـدولڵا : رێككه‌وتنی ئیسرائیل و وڵاتانی عه‌ره‌بی ، هه‌ژموونی ئێران له‌ ناوچه‌كه‌ لاواز ده‌كات
کوردستان TV
100%

له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ کاریگەری و لێکەوتەکانی نزیکبوونەوەی ئیسرائیل و وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ناوچه‌كه‌  د. نـەوزاد عـەبـدولڵا ـ مامۆسـتای زانـکـۆ رایگه‌یاند

له‌ كاتی رێككه‌وتنه‌كانی پێشووی نێوان ئیسرائیل و میسر هه‌روه‌ها ئیسرائیل و ئوردن  زۆر كاریگه‌ری و ره‌نگدانه‌وه‌ی باشی له‌گه‌ڵ خۆ نه‌هێنا واتا له‌ چوارچێوه‌یه‌كی داخراو و سنووردار مایه‌وه‌ .

به‌ڵام ئه‌مجاره‌ به‌ هه‌وڵی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا  توانرا رێككه‌وتنێكی ستراتیژی له‌ نێوان ئیمارات و به‌حره‌ین واژوو بكرێت ، ئه‌وه‌ش وایكرد كه‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی ئیسرائیل و ئه‌و وڵاتانه‌ دروست بێت و هه‌ژموونی ئێران و توركیا  تا راده‌یه‌كی زۆر له‌ ناوچه‌كه‌ كه‌م ده‌بێته‌وه‌ ، هه‌روه‌ها ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش وا ده‌كات هاوپه‌یمانی نوێ له‌ ناوچه‌كه‌ بێته‌ ئاراوه‌ . ئه‌وه‌ش وا ده‌كات له‌ كاتی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش له‌ ناوچه‌كه‌ نه‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی بۆشاییه‌ك دروست بێت له‌ ناوچه‌كه‌ و رۆلی ئه‌مه‌ریكا له‌ ناوچه‌كه‌ كه‌م ناكاته‌وه‌ ‌ .

سه‌باره‌ت به‌ كاریگه‌ری ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی لێكنزیكبوونه‌وه‌و رێككه‌وتنی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسرائیل له‌ سه‌ر كورد به‌ تایبه‌تی به‌رای د. نـەوزاد عـەبـدولڵا ـ مامۆسـتای زانـکـۆ ،  پێگه‌ی كوردستان به‌هێز ده‌بێت و كاریگه‌ری ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی نێوان وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسرائیل به‌ شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی كار ناكاته‌ سه‌ر كورد

هه‌روه‌ها كاریگه‌ری نه‌رێنی ناكاته‌ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و وڵاته‌ عه‌ره‌بیانه‌ ، به‌ڵكو به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌ نێوان عه‌ره‌ب و ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا دروست ده‌بێت ئه‌وه‌ش وا ده‌كات هه‌ژموونی ئێران و توركیا و رۆژئاوا كه‌م ده‌بێته‌وه‌ و روو له‌ لاواز بوون ده‌كات.

سه‌باره‌ت ئایا رۆڵی عێراق و هه‌ڵوێستی عێراق له‌ سه‌ر ئه‌و نزیكبوونه‌وه‌یه‌و ئه‌و رێككه‌وتنه‌ چۆن ده‌بێت د. نـەوزاد عـەبـدولڵا ـ مامۆسـتای زانـکـۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ عێراق ناتوانی پالپشتی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ بكات تا هه‌ژموونی ئێران له‌ عێراق بوونی هه‌بێت ، به‌ڵام مه‌رج نیه‌ عێراق دژایه‌تی وڵاتانی عه‌ره‌بی و پرۆسه‌كه‌ بكات ، باشترین به‌دیل بۆ عێراق ئه‌وه‌یه‌ ‌ كه‌ باڵانسی په‌یوه‌ندیه‌كان رابگرێت .

كوردستان TV

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.