Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 03:48

له‌ هه‌ولێر ژماره‌یه‌ک یه‌که‌ی نیشته‌جێبوون تاپۆ ده‌کرێن

نزیكه‌ی 40 شاری نیشته‌جێبوون ده‌گرێته‌وه‌
یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون
کوردستان TV
#7
100%

له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا له‌ هه‌ولێر نزیكه‌ی 40 پڕۆژه‌ی شاری نیشته‌جێبوون یه‌كه‌كانیان له‌سه‌ر خاوه‌نه‌كانیان تاپۆ ده‌كرێن. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ ده‌ێت كه‌ له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌ساتكرا به‌ تاپۆكردنی نزیكه‌ی پێنج هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی پڕۆژه‌كانی شاری نیشته‌جێبوون.

سامان عاره‌ب، به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر به‌ كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: به‌ بڕیاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستكرا به‌ تاپۆكردنی یه‌كه‌كانی نێو شاره‌كانی نیشته‌جێبوون بۆیه‌ له‌ قۆناغی یه‌كه‌م له‌ شه‌ش پڕۆژه‌ی شاری هه‌ولێر ده‌ستكرا به‌ ڕایی كردنی تاپۆكردنی مامه‌ڵه‌ی یه‌كه‌كانی هاوڵاتیان.

به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر باسی له‌وه‌شكرد: له‌ ماوه‌ی داهاتوو یاخود به‌م نزیكانه‌ له‌ 40 پڕۆژه‌ی دیكه‌ش ده‌ست به‌ تاپۆكردنی یه‌كه‌كان ده‌كه‌ین.

ڕوونیشی كرده‌وه: "هاووڵاتییان ده‌توانن سه‌ردانی كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دواتر له‌ فه‌رمانگه‌ی تۆماركردنی خانووبه‌ره‌ بۆ تۆماركردنی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون ده‌ست به‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن.

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ‌ماوه‌ی ڕابردوودا بڕیاری دابوو كه‌ سه‌رجه‌م یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوونی پڕۆژه‌كانی سه‌ر به‌ كه‌رتی وه‌به‌رهێنان لەسه‌ر هاووڵاتییان و خاوه‌ن موڵكه‌كان تاپۆ بكرێن، ئێستا ئەو بڕیاره‌ جێبه‌جێ دەكات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بتوانن سوود له‌و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونانه‌ ببینن، كه‌ له‌ كۆمپانیاكانیان كڕیووه‌.

به‌پێی ئاماره‌كانی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌ولێر 80 پڕۆژه‌ی شاری نێشته‌جێبوون هه‌ن كه‌ تاوه‌كو ئێستا ته‌نیا شه‌ش پڕۆژه‌یان یه‌كه‌كانی له‌سه‌ر خاوه‌نه‌كانیان تاپۆكراون.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.