Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 04:32

لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی : رێگه‌ به‌ سه‌ردانیکردنی هاووڵاتی هیچ وڵاتێکی جیهان بۆ عێراق نادرێت

کوردستان TV
100%

لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستیی و سه‌لامه‌تی نیشتمانیی عێراق بڕیاریدا به‌ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزیی له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، سه‌رله‌نوێ مزگه‌وته‌كان و پارك و شاری یارییه‌كان بكرێنه‌وه‌ كه‌ له‌ مانگی ئاداری رابردووه‌ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌، داخرابوون.

كه‌ناڵی نیمچه‌ فه‌رمی عێراقییه‌ بڵاویكرده‌وه‌، لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستیی و سه‌لامه‌تی نیشتمانیی عێراق ژماره‌یه‌ك بڕیاری سه‌باره‌ت به‌ كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان و پارك و شاری یارییه‌كان له‌ عێراق ده‌ركردووه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌ كه‌ لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستیی و سه‌لامه‌تی نیشتمانیی عێراق بڕیاریداوه‌ كه‌ رێگه‌ به‌ سه‌ردانیكردنی هاووڵاتی هیچ وڵاتێكی جیهان بۆ عێراق نادرێت و هه‌روه‌ها به‌گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزیی و دووره‌په‌رێزیی كۆمه‌ڵایه‌تی، سه‌رله‌نوێ مزگه‌وته‌كان به‌ڕووی نوێژخوێناندا بكرێته‌وه‌.

لیژنه‌كه‌ بڕیاریشیداوه‌، هه‌ر له‌چواچێوه‌ی به‌گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزیی و دووپه‌رێزی كۆمه‌ڵایه‌تی، سه‌رله‌نوێ پارك و شاری یارییه‌كان بكرێنه‌وه‌.

راشیگه‌یاندووه‌، عێراق به‌رده‌وامه‌ له‌ هاوبه‌شیی له‌گه‌ڵ چین و ئیمارات بۆ په‌ره‌پێدان به‌ پێكوته‌كه‌ی چین دژبه‌ كۆرۆنا بۆ ئه‌وه‌ی سوودی لێ ببیندرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.