دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو تیرۆرستانی داعش به گولـله هاوه‌ن هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌رێكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری ڕۆژئاوای كه‌ركوك.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له كه‌ركوك پێیڕاگه‌یاندین: كاتژمێر 1:30 خوله‌كی شه‌وی ڕابردوو تیرۆرستانی داعش دوو گولـله هاوه‌نیان ئاراسته‌ی سه‌نگه‌رێكی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری ڕۆژئاوای كه‌ركوك له نزیك گوندی قلیه باشی له شاره‌دێ پردَێ كرد. گوتیشی: هاوه‌نه‌كان نهگهێشتوونهته سه‌نگه‌ره‌كه و هیچ زیانێكی گیانیشی به‌دواوه نه‌بووه.
بەپێ زانیاریە ئه‌منییه‌كان كه ده‌ست كوردستان تیڤی كه‌وتووه تیرۆرستانی داعش جموجۆڵیان له شارۆچكه‌ی دووبزو ده‌وروبه‌ری ڕۆژئاوای كه‌ركوك زۆر بووه و ناو به‌ناو په‌لاماری هێزه عێراقییه‌كان ده‌ده‌ن له ناوچه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.