چوار کچی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی بەخشی باینگانی پاوە لەلایەن هێزه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كانى ئێرانه‌وه ده‌ستگیر كران
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه كه رۆژی چوارشه‌ممه‌ى رابردوو 16 ى 9 ى 2020 ، هێزه ئه‌منییه‌كانى ئێران له‌پاوه چوار کچیان بە ناوەکانی (بەهار ئەحمەدی، نێرگز محەمەدی، ئیلهام مورادی و نگین وەیسی) لە گوندی بانەوەڕە دەست گیر كرد
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه ، ئەو چوار کچە خەڵکی گوندی میراولی سەر بە بەخشی باینگانی پاوە بوون و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکومەت دەستبەسەر کراون.
راشیدهگهێنێت ئەو جوار کچە دوای دەستبەسەر کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان گوازراونەتەوە و تا ئێستا پەیوەندییان به بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه نەكردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.