ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگه‌یاند كه سێ تیرۆریستی داعش له پارێزگای كه‌ركووك باكووری عێراق، ده‌ستگیركراون.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌زگای ناوبراو، هێزه‌كانی ئاسایشی نیشتمانیی له پارێزگای كه‌ركووك، سێ تیرۆریستیان ده‌ستگیركردووه كه وه‌ك چه‌كدار له به‌ناو دیوانی جوند له ویلایه‌تی كه‌ركووك سه‌ربه داعش كاریان كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه به‌وه‌یشدراوه كه ئه‌و سێ تیرۆریسته به‌پێی فه‌رمانی دادوه‌ری، ده‌ستگیركراون.
باس لهوهشكراوه كه ئه‌و سێ تیرۆریسته دانیان به‌وه‌داناوه كه به‌شداری له شه‌ڕه‌كانی به‌شیر، ئامرلی و عه‌لاوه كردووه و چه‌ندین بازگه‌ی سهختهشیان بۆ هێرشكردنه سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان داناوه.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه كه دوای وه‌رگرتنی گوته‌كانیان، ده‌ستگیركراوه‌كان به ئامانجی ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا، ره‌وانه‌ی لایه‌نی دادوه‌ریی كراون بۆ ئه‌وه‌ی رێوشوێنی یاسایی له به‌رامبه‌ریان بگیرێته‌به‌ر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.