Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 06:14

ڤیدیۆ ... کریستاڵ پاڵاس سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر مانچسته‌ر یونایتد تۆمارکرد

کوردستان TV
100%

یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد له‌ یه‌كه‌م یاری خۆی له‌ وه‌رزی نوێی خولی ئینگلته‌راو له‌ ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا له‌سه‌ر یاریگای خۆی شكستی هێناو به‌ گۆڵێك به‌رامبه‌ر به‌ سێ گۆڵ به‌ یانه‌ی كریستاڵ پالاسی میوانی دۆڕا

 یاریه‌كه‌ له‌میانی هه‌فته‌ی دووه‌می پرێمه‌رلیگ بوو، یاریزانانی كریستاڵ پالاس له‌ هێرشه‌كانیان ده‌ستپێشخه‌ربوون و حه‌وت خوله‌ك دوای فیكه‌ی ده‌ستپێكی یاری، یاریزان ئه‌ندرۆس تاونسێند گۆڵێكی بۆ میوانه‌كان تۆماركردو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه‌ ته‌واوبوو، له‌ گێمی دووه‌میش هێرشه‌كانی كریستاڵ پالاس درێژه‌ی هه‌بوو، یه‌كێك له‌ هێرشه‌كانیش لێدانێكی سزای لێكه‌وته‌وه‌و له‌ جێبه‌جێكردنی لێدانه‌كه‌دا، هێرشبه‌ری كۆت دیڤواری ویلفرید زاها گۆڵی دووه‌می كریستاڵ پالاسی له‌ خوله‌كی حه‌فتاوچوار به‌ده‌ستهێنا

 له‌ خوله‌كی هه‌شتاشدا، دۆنی ڤان دی بێكی هۆڵه‌ندی و یاریزانی نوێی مان یونایتد گۆڵێكی بۆ تیپه‌كه‌ی تۆماركردو جیاوازی گۆڵه‌كانی كه‌مكرده‌وه، دوای پێنج خوله‌كی دیكه‌ش، ویلفرید زاها گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می تیپی میوانی به‌ده‌ستهێنا

 به‌م ئه‌نجامه‌ش كریستاڵ پالاس دووه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی له‌ وه‌رزی نوێی خولی ئینگلته‌را مسۆگه‌ركردو كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده‌ شه‌ش خاڵ، مانچسته‌ریونایتدیش كه‌ یه‌كه‌م یاری له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی بێرنلی دواخراوه، دووچاری یه‌كه‌م دۆڕان له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ هات 
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.