Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 06:17

ڤیدیۆ .. ئێڤه‌رتۆن سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر وێست برۆمیچ تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


 
 له‌ هه‌فته‌ی دووه‌می خولی ئینگلته‌را، یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناو به‌ پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ دوو گۆڵ له‌ یانه‌ی وێست برۆمیچ ئه‌لبیۆنی میوانی برده‌وه

 یاریزانانی وێست برۆمیچ له‌ هێرش و فشاره‌كانیان ده‌ستپێشخه‌ربوون و له‌ خوله‌كی ده‌دا، یاریزان گرادی دیگانا گۆڵێكی بۆ میوانه‌كان تۆماركرد، پاشان یاریزان دۆمینیك كالڤێرت گۆڵی به‌رامبه‌ری ئێڤه‌رتۆنی له‌ خوله‌كی سیی و یه‌ك به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه


 له‌ دواساته‌كانی گێمی یه‌كه‌میش، جێمیس ڕۆدریگزی كۆلۆمبی و ئه‌ستێره‌ی پێشووی ڕیال مه‌درید گۆڵی دووه‌می ئێڤه‌رتۆنی تۆماركرد كه‌ ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م گۆڵی جێمیس بوو به‌ درێسی تیپه‌ نوێیه‌كه‌ی، له‌ سه‌ره‌تای گێمی دووه‌میش ناوبژیوان به‌ كارتی سوور كیێران گیبسی به‌رگریكارو سلاڤین بیلیچی ڕاهێنه‌ری وێست برۆمیچی كرده‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگا، دواتر هێرشبه‌ری به‌ڕازیلی ماتیۆس پێرێرا گۆڵی دووه‌م و به‌رامبه‌ری تیپی میوانی له‌ خوله‌كی چلوحه‌وت به‌ لێدانی ڕاسته‌وخۆ به‌ده‌ستهێنا، له‌ خوله‌كی په‌نجاوچواریشدا، یاریزان مایكڵ كین گۆڵی سێیه‌می ئێڤه‌رتۆنی تۆماركرد

 دوای ئه‌ویش دۆمینیك كالڤێرت هه‌ردوو گۆڵی چواره‌م و پێنجه‌می میوانداره‌كانی له‌ خوله‌كه‌كانی شه‌ست ودوو و شه‌ست وشه‌ش به‌ده‌ستهێناو بووه‌ هاتریكی یاری

 به‌م ئه‌نجامه‌ش ئێڤه‌رتۆن به‌ ڕاهێنه‌رایه‌تی كارلۆ ئه‌نچیلۆتی ئیتاڵی دووه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی له‌ وه‌رزی نوێی پرێمه‌رلیگ مسۆگه‌ركردو كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده‌ شه‌ش خاڵ، وێست برۆمیچیش دووه‌م یاری له‌سه‌ریه‌كی دۆڕاند 
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.