Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 07:14

مایک پۆمپیۆ : ئه‌مریکا سزاکانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانی به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پانده‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئیداره‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ جارێكی دیكه‌ ئه‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاندنه‌وه‌ كه‌ له‌ میانی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵی گرتبوون.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ له‌باره‌ی سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكان به‌سه‌ر ئێراندا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌.

پۆمپیۆ به‌ داكۆكیكردن له‌وه‌ی كه‌ ئێران پابه‌ند نه‌بووه‌ به‌و بڕیارانه‌ی له‌ پلانی كاری به‌رفراوانی هاوبه‌ش دراون كه‌ به‌ رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌نێوان ئێران و پێنج كۆ یه‌ك ناسراوه‌، گوتی: "ئه‌م جۆره‌ سازشانه‌ به‌ درێژایی مێژوو رژێمی له‌و جۆره‌یان به‌هێزتر كردووه‌. بۆیه‌ له‌مڕۆوه‌ وه‌ك ئه‌مریكا ئه‌و سزایانه‌ (به‌سه‌ر ئێراندا ده‌سه‌پێنینه‌وه‌) كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ هه‌ڵگیراون. ته‌واوی ئه‌و سزایانه‌ به‌سه‌ر ئێراندا ده‌سه‌پێنینه‌وه‌ كه‌ له‌ بڕیاره‌كانی ژماره‌ی ١٦٩٦، ١٧٣٧، ١٧٤٧، ١٨٠٣، ١٨٣٥ و ١٩٢٩ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا هاتوون".

مایك پۆمپیۆ به‌ جه‌خت كردنه‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ پابه‌ندنه‌بوونی ئێران به‌ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی و درێژنه‌كردنه‌وه‌ی سزاكانی چه‌كی سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ كه‌ ماوه‌ی ١٣ ساڵ به‌رده‌وام بوو، بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی ئه‌م بڕیاره‌ بدات و نووسیوویه‌تی: "خه‌مساردی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر ئێران، رێگه‌ی بۆ ئه‌و وڵاته‌ كرده‌وه‌ له‌ ١٨ی تشرینی یه‌كه‌مدا چه‌كی كلاسیكی بفرۆشێت. ئه‌مریكاش بۆ رێگه‌گرتن له‌مه‌ رێوشوێنی پێویستی گرته‌ به‌ر".

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌روه‌ها داوای له‌ سه‌رجه‌م وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌ندام له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد كه‌ پابه‌ند بن به‌و بڕیارانه‌وه‌، تیشكیشی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ گه‌مارۆی چه‌ك هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ هۆی قه‌ده‌غه‌كردنی چالاكییه‌كانی وه‌ك كارپێكردن و پیتاندنی یۆرانیۆم و رێگه‌گرتن له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی بالیستیكی و پێشخستنی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌.

پۆمپیۆ به‌ ئاماژه‌ دان به‌وه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ر وڵاتانی ئه‌ندام له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ چه‌ند بابه‌تێكی دیاریكراودا هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئێراندا بكه‌ن، ئه‌وا سزا به‌سه‌ر ئه‌وانیشدا ده‌سه‌پێنن و ده‌ڵێت: "‌سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكان له‌ پێناو پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییدایه‌. رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ٢٠١٥ وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێران به‌ڵێنی دابوو هانی ئه‌وه‌ی نه‌دا كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌شداری له‌مه‌دا بكات. له‌بری ئه‌وه‌، مه‌لاكان ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی هه‌یانبوو له‌ پێناو مه‌رگ و وێرانكاری به‌كاریان هێنا له‌ یه‌مه‌ن، عێراق، لوبنان و سووریا، ئه‌مه‌ش ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕوانكراوبوو.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.