Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 06:25

ڤیدیۆ ... ئارسناڵ سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر وێستهام تۆمارکرد

کوردستان TV
100%

له‌ یاریه‌كی دیكه‌ی گه‌ری دووه‌می خولی یانه‌ نایاله‌كانی ئینگلته‌را یانه‌ی ئارسنال میوانداری یانه‌ی وێستهامی كردو یالاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه‌ به‌ ئه‌نجامی دوو گۆل به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك 

 یاریه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای ئیمارات به‌رێوه‌ چوو ، له‌ خوله‌كی بیستو پێنج ئه‌لێكسه‌نده‌ر لاگازێتی فه‌ره‌نسی گۆلی یه‌كه‌می له‌ سودی یانه‌ی ئارسنال تۆمار كرد ، له‌ دوا خوله‌كی گێمی یه‌كه‌م میشێل ئه‌نتۆنیۆی ئینگلیزی ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌ سوودی یانه‌ی وێستهام یه‌كسان كرده‌وه‌ . 

له‌ گێمی دووه‌میش هه‌ولی یاریزانانی هه‌ردوو یانه‌ بۆ تۆمار كردنی گۆل و به‌ده‌ست هێنانی سه‌ركه‌وتن و سێ خالی یاریه‌كه‌ به‌رده‌وام بوو تا له‌ خوله‌كی هه‌شتو پێنج ئه‌دواردۆ نیكیتای ئینگلیزی گۆلی دووم و بردنه‌وه‌ی له‌ سوودی گانارز تۆمار كردو یانه‌ی ئارسنال دووه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌ دوای یه‌كی له‌م وه‌زه‌ی خوله‌كه‌ به‌ده‌ست هێناو به‌شه‌ش خال له‌ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی دێت و یانه‌ی وێستهامیش دووه‌م یاریه‌ تووشی دۆراندن ده‌بێت و به‌بێ هیچ خالێك له‌ پله‌ی هه‌ژده‌هه‌مینی ریزبه‌ندیه‌ .
    

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.