Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 06:24

ڤیدیۆ ... بارسێلۆنا نازناوی جامی خوان گامبێری به‌ده‌ستهێنا

کوردستان TV
100%


یانه‌ی بارسێلۆنا نازناوی جامی خوان گامبێری به‌ده‌ستهێنا كه‌ ساڵانه‌ وه‌ك یاریه‌كی دۆستانه‌ له‌سه‌ر یاریگای خۆی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌یه‌كی ئیسپانیا یان ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ سازی ده‌كات

 بۆ ئه‌مساڵیش بارسێلۆنا میوانداری یانه‌ی ئێلچی كردو یاریه‌كه‌شی به‌ گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر لێبرده‌وه، تاكه‌ گۆڵی بردنه‌وه‌ی بارسا له‌ خوله‌كی دووی یاریه‌كه‌ له‌ ڕێگای ئه‌نتوان گریزمانی فه‌ڕه‌نسی تۆماركرا، هه‌فته‌ی پێشوو له‌ دوو یاری دۆستانه‌ی دیكه‌دا، بارسێلۆنا به‌ دوو ئه‌نجامی هاوشێوه‌و به‌ سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك له‌ هه‌ردوو یانه‌ی خیمناستیكاو جیرۆنای برده‌وه، له‌ یه‌كه‌م یاری خۆشی له‌ وه‌رزی نوێی لالیگاو له‌ بیستوحه‌وتی ئه‌م مانگه‌دا، بلاوگڕانا ڕووبه‌ڕووی ڤیاریال ده‌بێته‌وه‌
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.