یانه‌ی تۆتنهام ڕایگه‌یاند، به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو یاریزانی یانه‌ی ڕیال مه‌درید گاریس بێیلی وێڵزی و سێرجیۆ ڕیجیلۆنی ئیسپانی واژووكردووه
كارگێڕی یانه له‌نده‌نیه‌كه ئاشكرای كرد كه گاریس بێیل به شێوازی خواستن بۆ یه‌ك وه‌رز گه‌ڕاوه‌ته‌وه ڕیزی یانه‌كه، به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباسیش تۆتنهام بڕی بیست ملیۆن پاوه‌ندی ئیسته‌رلینی وه‌ك كۆی مووچه‌ی وه‌رزێكی بێیل خه‌رج ده‌كات كه له ساڵی دووهه‌زاروسێزده له ڕیزی تۆتنهامه‌وه په‌یوه‌ندی به ڕیال مه‌درید كردبوو، ڕیجیلۆنیش به گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ په‌یوه‌ندی به تۆتنهام كرد‌و درێسی ژماره سێ له یانه‌كه ده‌پۆشێت
به‌گوێره‌ی زانیاری میدیاكانی بریتانیا بڕی گرێبه‌ستی ڕیجیلۆن له‌گه‌ڵ تۆتنهام سیی ملیۆن یۆرۆیه، هه‌ر له مێركاتۆی هاوینه‌ی ئه‌مساڵدا، تۆتنهام گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ئیمیلی هۆیبێرگ و جۆ هارتی گۆڵپارێزو مات دۆهێرتی واژووكردووه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.