پارێزگاری نه‌ینه‌وا ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه رایگه‌یاند كه كاره‌كانی راكێشانی هێڵێكی پێشكه‌وتووی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌نێوان موسڵ و توركیا له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو ده‌ست پێده‌كات.
نه‌جم جبووری، پارێزگاری نه‌ینه‌وا له لێدوانێكیدا بۆ ده‌زگا راگه‌یاندنه حكومییه‌كان رایگه‌یاندووه، تیمه ئه‌ندازه‌یی و هونه‌رییه‌كانی تایبه‌ت، به هاوكاری كۆمپانیاكانی توركیا له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌ست ده‌كه‌ن به راكێشانی هێڵێكی پێشكه‌وتووی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌نێوان موسڵ و توركیا،كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و هاتوچۆ زۆره‌ی له‌سه‌ر رێگاكاندا هه‌یه.
هه‌روه‌ها پارێزگاری نه‌ینه‌وا ده‌شڵێت: ئه‌م پڕۆژه‌یه یه‌كه‌مین پڕۆژه‌ی جۆرییه له شاری موسڵ ناوه‌ندی پارێزگای نه‌ینه‌وا جێبه‌جێ ده‌كرێت و ده‌بێته هۆی ئاڵوگۆری بازرگانی و وه‌به‌رهێنانێكی گه‌وره له گه‌ڵ توركیای دراوسێ.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.