دوای هه‌فته‌یه‌ك مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه مریه‌م ئاتمانی به‌هۆی به‌رزی ڕێژه‌ی سووتانه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرای كرد كه ڕۆژی 12ی سێپتێمبه‌ری 2020 ژنێكی گه‌نج به‌ناوی "مریه‌م ئاتمانی" كه خه‌ڵكی ئورمیه‌یه له لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه سوتێندرا و به‌هۆی قوڵی برینه‌كانی و به‌رزی ڕێژه‌ی سووتانه‌كه‌ی دوێنێ شه‌ممه له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه: هاوسه‌ره‌كه‌ی دوای ئه‌وه‌ی ئاگر له جه‌سته‌ی مریهمیهاوژینی به‌رده‌دات به‌ره‌و شوێنێكی نادیار ڕاده‌كات و تا ئێستاش ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌كراوه.
شایه‌نی باسه مریەم ئەتمانی دایکی دوو مناڵە و هه‌فته‌ى ڕابردوو بە هۆی کێشەی خـێزانی لەلایەن هاوژینەکەیەوە ئاگری لە جەستەی بەردرابوو و لە ئاکامدا ٩٠٪ جەستەی سووتابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.