Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 08:22

ئه‌مرۆ شاندی هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا ده‌کات و پرۆژه‌ بودجه‌ى 3 ساڵی داهاتوو گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌کرێت

کوردستان TV
100%

كۆسره‌ت ئازاد په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایگه‌یاند ، پاش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 20 ى 9 ى 2020 ، شاندی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات 

 راشیگه‌یاند  به‌رپرسانى هه‌ردوو وەزارەتی پلاندانان و دارایی  ھەرێمی کوردستان، بۆ درێژەدان بە کۆبوونەوە و گفتوگۆکان لەبارەی پرۆژە بودجەی 3ساڵی داهاتووی سەردانی بەغدا دەکه‌ن

كۆسره‌ت ئازاد په‌یامنێری كوردستان تیڤى وتیشی شاندی هه‌رێمی كوردستان 2 رۆژ له‌به‌غدا ده‌مێننه‌وه‌ و  دوو كۆبوونه‌وه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن  لەسەر داڕشتنی ستراتیژیەتی پرۆژە بودجەی سێ ساڵی داھاتووی عێراق کە ھەرێمی کوردستانیش لە داڕشتنی ستراتیژیەتی پرۆژە بودجەدا بەشداره‌


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.