Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 08:22

ئەنتۆنی تایلۆری ئینگلیزی دەست نیشان کرا بۆ به‌رێوه‌بردنی یاری جامی سوپەری ئەوروپا

کوردستان TV
100%


یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا، بەفەرمی ئەنتۆنی تایلۆری ئینگلیزی دەست نیشان کرد تاوەکو یاری جامی سوپەری ئەوروپی  بەڕێوە ببات كه‌رۆژی 24 ى 9 ى 2020 یارییه‌كه‌ له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ى بایرن میونشن و سێڤییا لەسەر یاریگای بۆشکاش له‌ بودابێستی پایتەختی هەنگاریا به‌رێوه‌ده‌چێت

تایلۆری ناوبژیوان تەمەنی چلویەک ساڵەو لە یاری جامی سوپەری ئەوروپی ساڵی دوو هەزارو چواردە یاریدەدەری ناوبژیوان بووە، کاتێک یانەی سیڤیا لەبەرامبەر یانەی ریال مەدردی هاونیشتمانیەکەی شکستی هێنا.

تایلۆر لەساڵی دووهەزارو نۆوە ناوبژیوانی نێودەوڵەتیەو چەندین یاری بەهێزی بەڕێوەبردووە، دوایاریشی لەم وەرزە یاری نێوان پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی و ناپۆلی ئیتاڵی بوو لە ڕکابەریەکانی چامپیۆنس لیگ کاتێک یانە پایسیەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێک سەرکەوتنی بەدەست هێنا

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.