جیمس جیفری، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه به‌سه‌ردانێك ده‌كاته كوردستانی سووریا‌و پاڵپشتی وڵاته‌كه‌ی بۆ گفتوگۆكانی نێوان لایه‌نه كوردییه‌كان راده‌گه‌ێنێ.
له‌مباره‌یه‌وه سلێمان ئۆسۆ، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و سوریا و سكرتێری پارتی یه‌كێتی كوردستانی سوریا به زاگرۆس عه‌ره‌بی راگه‌یاند: بڕیاره ئه‌مڕۆ جیمس جیفری، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا بگاته كوردستانی سوریا و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردی و پارته‌كانی وه‌حده‌ی نیشتمانی له بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌شاری حه‌سه‌كه ئه‌نجام بدات.
هه‌روه‌ها سلێمان ئۆسۆ گوتیشی: سه‌ردانه‌كه‌ی جیفری جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌گرنگی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی فورات و جدییه‌تی ئه‌مریكا له پاڵپشتی و هاوكاریكردنی گفتوگۆكانی نێوان لایه‌نه كوردییه‌كانی سوریا.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / زاگرۆس- عه‌ره‌بی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.