Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 11:10

نوێنه‌ری ڤێتێرنه‌ری: گۆشتی سه‌رشه‌قامه‌کان پشکنینی بۆ نه‌کراوه‌

کوردستان TV
100%


لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕیك گۆشتی ئاژه‌ڵی سه‌ربڕدراوی سه‌رشه‌قامه‌كاندا ده‌گرن و نوێنه‌ری ڤێنێرنه‌ری سلێمانی له‌ لیژنه‌كان ده‌ڵێت: ئه‌و گۆشته‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌فرۆشرێت پشكنینی بۆ نه‌كراوه‌ و شیاوی خواردن نییه‌‌.

شۆڕش كه‌مال، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری له‌ لیژنه‌ی باڵای لیژنه‌‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌ دو رۆژی رابردودا، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دو-ی قائیمقامیه‌ته‌وه‌ له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕیك گۆشتی ئاژه‌ڵدا گیراوه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و دور له‌ رێنماییه‌كانی ڤێتێرنه‌ری و ته‌ندروستی سه‌رده‌بڕێن له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌ هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت.

وتیشی: ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له‌ كۆڵان و شه‌قامه‌كان سه‌رده‌بڕرێن، پشكنینیان بۆ نه‌كراوه‌ و هه‌وره‌ها شوێنی سه‌ربڕین و فرۆشتن گۆشته‌كه‌ش مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری تێدا نییه‌ و گۆشته‌كه‌ش شیاوی خواردن نییه‌.

رونیكرده‌وه‌: ئه‌و كوشتارگانه‌ی له‌لایه‌ن دكتۆر و كه‌سانی شاره‌زای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانییه‌وه‌‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن، پێش سه‌ربڕین و دوای سه‌ربڕین، پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن تا بزانرێت ئاژه‌ڵه‌كه‌ بۆ سه‌ربڕین شیاوه‌، دواتریش بۆ دڵنیابونه‌وه‌ له‌ ته‌ندروستی گۆشته‌كه‌ بۆ خواردن، پشكنینێكی دیكه‌ بۆ گۆشته‌كه‌ ده‌كرێته‌وه‌ پاشان مۆر ده‌كرێت.

نوێنه‌ره‌كه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی‌‌، داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات: بۆ پاراستنی ته‌ندروستی خۆیان و خێزانه‌كانیان ئه‌و جۆره‌ گۆشته‌ مه‌كڕن له‌ شه‌قام و كۆڵانه‌كان به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری سه‌رده‌بڕرێن و ده‌فرۆشرێن، له‌كاتی هه‌بونیدا لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ئاژه‌ڵه‌ سه‌بڕدراوه‌كان ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی كراون بۆ له‌ناوبردن و ته‌واوی ئه‌و پێداویستیانه‌ی له‌و پیشه‌دا به‌كارهێنراون له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه‌ له‌ناوده‌برێت.

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.