Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 08:26

عێراق ... دوای 6 مانگ ئه‌مرۆ ده‌رگای مزگه‌وته‌کان به‌ڕووی نوێژخوێناندا دەکرێنەوە

کوردستان TV
100%

دیوانى وه‌قفی سونى له‌عێراق بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌دوای ڕاوێژ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق ده‌رگای مزگه‌وته‌كان به‌ڕووی نوێژخوێنان ده‌كرێته‌وه‌

بریاره‌ ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 20 ى 9 ى 2020 ، دوای 6 مانگ له‌داخرانى مزگه‌وته‌كان بۆ رێگریكردن له‌ڤایرۆسی كۆرۆنا  ده‌رگای مزگه‌وته‌كان له‌ته‌واوی شاره‌كانى عێراقدا به‌ڕووی نوێژخوێناندا بكرێنته‌وه‌

به‌گوێره‌ى دواین راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق كه‌ئێواره‌ى دوێنێ شه‌ممه‌ بڵاوی كرده‌وه‌   له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا سێ هه‌زار و 907 تووشبووی نوێی په‌تای كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون، كۆی تووشبووانی كۆرۆنا له‌ عێراق گه‌یشته‌ 315 هه‌زار و 597  تووشبوو.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌م ماوه‌یه‌دا چوار هەزار و (232) تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 83 تووشبووی كۆرۆناوه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌، به‌وه‌ش كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان  گه‌یشته‌ هه‌شت هه‌زار و 491 كه‌س.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.