شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراق سهر بهوهزارهتى ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، هێزەکانى سەر بە دەزگاى ئاسایشى نیشتیمانى سەرکردەیەکى داعشیان لە یەکێک گەڕەکەکانى بەغدا دەستگیرکردووە.
راشیدهگهیهنن ئەو سەرکردەیەى داعش لە پارێزگاکانى باکورى عێراقەوە چووەتە بەغدا و ئامادەکارى کردوە بۆ ئەنجامدانى کردەویەکى تیرۆرستى لە کاتى بەرێوەچوونى مەراسیمى چلەى ئیمام حوسێن .
شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراق ئاماژه بهوهش دهكات كه ئەوسەرکردەیەى داعش سەرکردایەتى شەڕى ئەوگروپە تیرۆرستیەى کردوە لە دژى هێزەکانى عێراق لە کاتى ئۆپەراسیۆنى رزگارکردنى ناوچەکان سەربە پارێزگاى کەرکوک لەدەست چەکدارانى داعش.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.