به‌یانی ئه‌مڕۆ 20 ى 9 ى 2020 لیژنه‌ی كشتوكاڵی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد و سه‌باره‌ت به كێشه و گرفتی كشتوكاڵی سنوره‌كه و پرسی غه‌ساله‌كانی سه‌ر روباری سیروان له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، عوسمان سێده‌ری جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ به مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له كێشه و گرفته كشتوكاڵیه‌كانی ناوچه‌كه به گشتی و كێشه‌ی زه‌ویوزار له گونده‌كانی رۆسه‌ی شامار و وڕێڵه‌ی سنوری ناحیه‌ی پێبازی سه‌ر به قه‌زای كه‌لار سه‌ردانی ناوچه‌كه‌یان كردووه.
رونیشیكرده‌وه، به‌شێكی تری ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ ئاگاداربوونه له كێشه‌كانی روباری سیروان و پرسی غه‌ساڵه‌كانی سه‌ر سیروان و كاریگه‌ری له‌سه‌ر كشتوكاڵ.
لای خۆیه‌وه، جه‌لال نوری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ووتی، له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌لایه‌ن ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌كردنی كێشه‌ی كشتوكاڵی ئه‌و دوو گونده كراوه و به‌تایبه‌ت له‌ماوه‌ی رابردوودا لیژنه‌ی باڵای كێشه كشتوكاڵییه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان كاری له‌سه‌ر كردووه و به دڵنییایه‌وه لیژنه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت له كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی.
سه‌باره‌ت به كێشه‌ی كارگه‌كانی چه‌ولم له‌سه‌ر رووباری سیروان، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی رابردوودا ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌باره‌ت به كێشه‌ی كارگه‌كانی چه‌ولم به به‌شداری فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان چه‌ندین كۆبونه‌وه‌مان ئه‌نجامداوه و پلانی هاوبه‌شمان هه‌یه كه به قۆناغ ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین و له ئێستادا كاره‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می رێكخستنه‌وه‌ی كاری غه‌ساله‌كان له‌بواری جێبه‌جێكردندایه و كاری باشی له‌سه‌ركراوه، بۆ قۆناغی دووه‌میش پلانی درێژخایه‌نمان هه‌یه.
شانده‌كه‌ی لیژنه‌ی كشتوكاڵی په‌رله‌مانی كوردستان پێكهاتبوون له عوسمان سێده‌ری جێگری سه‌رۆكی لیژنه، ناصر ئه‌حمه‌د و هێرش حه‌سه‌ن ئه‌ندامانی لیژنه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.