وەزیری تەندروستیی و ژینگەی عێراق،رایدهگهێنێت، پلانێكی باشمان بۆ رێورەسمی چلەی ئیمام حوسێن ئامادەكردووە
وەزیری تەندروستیی و ژینگەی عێراق، حەسەن تەمیمی رایگەیاند كە پلانێكی باشیان بۆ رێورەسمی چلەی ئیمام حوسێن ئامادەكردووە و ئاماژە بەوەیش دەكات كە بڕیاریانداوە رێگە بە هاووڵاتییانی وڵاتانی دراوسێ نەدرێت بۆ بەشداریكردن لە رێورەسمی چلەی ئیمام حوسێن سەردانی عێراق بكەن.
حەسەن تەمیمی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا سەبارەت بە پێشهاتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە عێراق دوا و گوتی: "لە رێگای زیادكردنی ژمارەی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە چارسەركردنی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابینكردنی سەرجەم دەرمانەكانی تایبەت بە چارەسەركردنی تووشبووانی ئەو ڤایرۆسە، توانیومانە بەرەنگاریی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببینەوە".
وەزیری تەندروستیی و ژینگەی عێراق، حەسەن تەمیمی راشیگەیاند كە پلانێكی باشیان بۆ رێورەسمی چلەی ئیمام حوسێن ئامادەكردووە و باسی لەوەشكرد كە بڕیاریانداوە رێگە بە هاووڵاتییانی وڵاتانی دراوسێ نەدرێت بۆ بەشداریكردن لە رێورەسمی چلەی ئیمام حوسێن سەردانی عێراق بكەن.
حەسەن تەمیمی هۆشداری ئەوەی دا ئەگەر هاووڵاتییان زیاتر پابەند نەبن بە رێنماییەكانی خۆپارێزیی، ئەوا ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق زیاد دەبێت و گوتی:رێژەی چاكبوونەوە، بەراورد بە رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاترە.
بەپێی ئامارە فەرمییەكان، تا ئێستا 315 هەزار و 597 كەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش هەشت هەزار و 491 كەس گیانیان لەدەستداوە و 249 هەزار و 539ی دیكەیش چاكبوونەتەوە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.