Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 13:54

به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلان له‌ کوشتنی خۆپیشانده‌ران گه‌شتکردن له‌‌ فه‌ریق جه‌میل شه‌ممه‌ری قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێت

کوردستان TV
100%

به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلان له‌ كوشتنی خۆپیشانده‌ران له‌ باشووری عێراق بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردنی بۆ ئه‌فسه‌رێكی باڵا له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی ده‌ركرد.

ئه‌حمه‌د موللا ته‌ڵال، گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق، له‌ تویتێكدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ مسته‌فا كازمی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردنی بۆ فه‌ریق جه‌میل شه‌ممه‌ری ده‌ركردووه‌ كه‌ ناوبراو تێوه‌گلاوه‌ له‌ كوشتنی خۆپیشانده‌رانی شاری ناسرییه‌ سه‌نته‌ری پارێزگای زیقار.

ئه‌حمه‌د موللا ته‌ڵال روونی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و بڕیاره‌ دوای ئه‌وه‌ دێت، موڵه‌تێكی ساخته‌ به‌ فه‌ریق جه‌میل شه‌ممه‌ری دراوه‌ له‌وه‌ی بتوانێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی پزیشكی گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ بكات.

له‌ به‌ره‌به‌یانی 28ی تشرینی دووه‌می 2019دا، هێزێكی ئه‌منی كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی پارێزگای زیقار ره‌وانه‌كرابوون، هێرشیانكرده‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران له‌ نزیك پردی زه‌یتون ناوه‌ڕاستی ناسرییه‌ كه‌ له‌ ئاكامدا، 32 خۆپیشانده‌ر كوژراون و 220ی دیكه‌یش برینداربوون.

ئه‌و هێرشه‌ دوای رۆژێك له‌ گه‌یشتنی فه‌ریق جه‌میل شه‌ممه‌ری بۆ زیقار روویدا كه‌ ئه‌و كات له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی-ه‌وه‌ وه‌ك ئه‌ندام له‌ شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی تایبه‌ت له‌ پارێزگای زیقار به‌ ئامانجی كۆنترۆڵكردنی ره‌وشی ئه‌منی و سه‌پاندنی یاسا ده‌ست نیشانكرابوو.

چالاكوانانی خۆپیشاندانه‌كان، فه‌ریق جه‌میل شه‌ممه‌ری به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه‌ پێشتر فه‌رمانی ته‌قه‌كردنی له‌ خۆپیشاندران به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان داوه‌.

سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی دوای چه‌ند كاتژمێرێك له‌ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر خۆپیشانده‌رانی نزیك پردی زه‌یتون، فه‌ریق جه‌میل شممه‌ری له‌ پۆسته‌كه‌ی دوور خستبووه‌ و له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا هیچ پۆستێكی پێ نه‌دراوه‌، به‌ڵام له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق خزمه‌تی ده‌ركرد.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.