هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده تاوتوێی دۆخی خوێندن و ره‌وشی قوتابیان له خوێندگاكانی تایبه‌ت به‌پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن. له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیشدا گفتوگۆی بابه‌تی و زانستیانه له‌سه‌ر پرسه هه‌مه‌لایه‌نه‌كانی بواری په‌روه‌رده‌و میكانیزمی به‌ره‌وپێشبردن و رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و قوتابخانانه كرا.
ئه‌مڕۆ 20 ی ئه‌یلولی 2020 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیكرد له‌د.ئالان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و شاندی یاوه‌ری.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، كه سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانی باڵای هه‌ردوو وه‌زاره‌ت ئاماده‌یبون، گفتوگۆكرا له‌سه‌ر دۆخی ئێستای خوێندگاكانی پێشمه‌رگه له‌هه‌رێمی كوردستان.
وه‌زیری پێشمه‌رگه روونی كرده‌وه، به‌هۆی ئه‌ركی زۆر‌و خه‌باتی پێشمه‌رگه‌یایه‌تی كه‌سانێك، ده‌رفه‌تی چوونه به‌رخوێندنیان نه‌بووه‌و له‌رێگه‌ی ئه‌و قوتابخانانه‌وه هه‌لی به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه و خوێندنیان پێدراوه، ئه‌مه‌ش به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كه جێی ستایش بووه، وتیشی: له‌كاتی بوونی ده‌رفه‌تێكی وا، ناكرێ جۆر و شێوازی خوێندن له‌و قوتابخانه به‌شێوه‌یه‌كی خراپ بقۆزرێته‌وه‌و جیاكاری له‌گه‌ل خوێندنگاكانی تر پێبكرێت.
وه‌زیری په‌روه‌رده ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، خزمه‌تكردنی پێشمه‌رگه ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌مووانه‌و ده‌رگای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك بۆ گه‌یاندنی هه‌ر خزمه‌تێك به‌پێشمه‌رگه كراوه‌یه، وتیشی: به‌ڵام به‌داخه‌وه كه‌موكوڕی له‌و قوتابخانانه‌ی تایبه‌ت به‌پێشمه‌رگه هه‌یه‌و خه‌ڵكی تریشی تێكه‌ڵكراوه كه پێشمه‌رگه نیه‌و، بۆ ئه‌مه‌ش داوا ده‌كه‌ین به‌یه‌كه‌وه چاره‌سه‌ری بكه‌ین.
هه‌ردوو وه‌زاره‌ت رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش بۆ جێبه‌جێكردنی كۆمه‌ڵێك خاڵ و پێشنیار كه له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاری له‌سه‌ر درابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.