Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 10:21

فلیپین هەوڵی کردنەوەی کۆنسوڵخانە یان نووسینگەیەکی باڵیۆزخانەکەیان لە هەرێمی کوردستان دەدەن

کوردستان TV
100%

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پێشوازی لەجێنۆڕۆسۆ کاڵۆنج، باڵیۆزی فلیپین لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تیشکی خستە سەر کار و ڕێکارە پەیرەوییەکانی پەرلەمانی کوردستان لە ڕووی تەشریعی و چاودێری، هەروەها پێکهاتە سیاسی و نەتەوەیی و ئایینییەکانی پەرلەمانی کوردستانی بۆ باڵیۆزی فلیپین خستەڕوو.

هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، جەختی لەگرنگی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی فلیپین کردەوە، هاوکات پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا و دۆخی تەندروستی و بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و لێکەوتە ئابوورییەکانی ئەم ڤایرۆسە لەجیهاندا، تەوەرێکی تری دیدارەکە بوو.

دواتر باڵیۆزی فلیپین خۆشحاڵی خۆی بەو سەردانە و بوژانەوەی هەرێمی کوردستان دەربڕی ، هاوکات هیوای خواست پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و فلیپین پێشکەوتنی زیاتر بەخۆوە ببینێت و ڕایگەیاند؛ لەداهاتوودا هەوڵی کردنەوەی کۆنسوڵخانە یان نووسینگەیەکی باڵیۆزخانەکەیان لە هەرێمی کوردستان دەدەن، بەمەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و ئاگاداربوونیان لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەیان لە هەرێمی کوردستان .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.