سەرۆک وەزیرانی عێراق له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی هه‌ماهه‌نگی نێوان پارێزگاكان كۆبووه‌وه رایگه‌یاند، عێراق لە دۆخێکی هەستیاری ئابووری و تەندروستی و ئەمنیدا دەژی.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگی نێوان پارێزگاكان كۆبووه‌ته‌وه و له‌دیدارێكدا جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئاسته‌نگ و به‌ربه‌ستانه‌ی ئێستا كردووه‌ته‌وه، كه له‌لایه‌ن پارێزگاكانه‌وه به‌هۆی پاڵنه‌ره سیاسیه‌كانه‌وه ڕووبه‌ڕوویان بووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی خێراتر و پیشه‌ییانه‌تر پێویستییه‌كان دابین بكه‌ن.
کازمی جەختیکردووەتەوە لە بایەخی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو ڕێگری و بەربەستانەی کە ڕووبەڕووی پارێزگاکان بوونەتەوە لەڕووی هونەرییەوە و دوورکەوتنەوە لە هەر پاڵنەرێکی سیاسی، ئەویش لەپێناو دابینکردنی داخوازییەکان بەشیوەیەکی بەپەلە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیکردووەتەوە لەوەی، وڵاتەکە بە دۆخێکی ئەمنی و سیاسی و ئابووری هەستیاردا تێپەڕ دەبێت، داخوازی جەماوەری هەیە، حکومەت هەموو هەوڵێک دەدات بە مەبەستی لابردنی بەربەستەکان و دابینکردنی داخوازییەکان بەشێوەیەکی واقیعیانە تر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.