Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 16:50

له‌ میحوه‌ری که‌رکووک ژماره‌یه‌ک کاتیوشا ئاراسته‌ی سه‌نگه‌ره‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ کران

کوردستان TV
#7
100%

شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ك كاتیوشا ئاراسته‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری كه‌ركوك كران.

له‌مباره‌یه‌وه‌ نوری حه‌مه‌ عه‌لی به‌رپرسی میحوه‌ری كه‌ركوك به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند: دره‌نگانی شه‌وی رابردوو كاتژمێر دوازده‌ و نیو پێنج بۆ شه‌ش گولله‌ی كاتیوشا ئاراسته‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌و میحوه‌ره‌ كرا، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی نه‌بوو ته‌نیا زیانی ماددی به‌ر چه‌ند كارگه‌یه‌كی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ كه‌وت.

نوری حه‌مه‌ عه‌لی دووپاتی كرده‌وه‌ له‌ دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و دووركه‌وتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، دۆخی ئه‌م ناوچانه‌ به‌ ته‌واوی تێك چووه‌ و داعش جموجۆڵی زیاد كردووه‌.

هاوكات جه‌ختی كرده‌وه‌ ئه‌م هێرشه‌ له‌ ناوچه‌ی قه‌یاباشی ئاراسته‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ كراوه‌ كه‌ له‌ ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی عێراقی و حه‌شدی شه‌عبی دایه.

گوتیشی: ئه‌م هێرشه‌ هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ئه‌نجامی دابێت به‌رپرسیاریه‌تی ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی هێزه‌ عێراقییه‌كان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.