Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 12:24

راگەیەندراوێک بۆ تاپۆکردنی خانوەکانی چـۆمان

کوردستان TV
#7
100%

قائیمقامیەتی قەزای چۆمان ماوەی سێ مانگ بە خاوەن موڵکەکانی سنوورەکەی دەدات بۆ ئەوەی داواکاری تاپۆکردنی موڵکەکانیان پێشکەش بکەن، ئەگینا دواتر مافی یاسایی لەدەست دەدەن.

قائیمقامیەتی قەزای چۆمان لە ڕاگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ کوردستان تیڤی نێردراوە، ڕایدەگەیەنێت: لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و ئەو خانووانەی بەحاڵەتی زێدەرۆیی لەسنوری قەزاکەمان دروستکراون، بە مەبەستی جێبەجێکردنی ئەحکامەکانی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2019، یاسای بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی سنوری‌ شارەوانییەکان، کە زێدەرۆییان لەسەر کراوە لە هەرێمی کوردستان ـ عێراق.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: داوا لە هاووڵاتییانی سنووری قەزاکەمان دەکەین لەچوارچێوەی ئەویاسایە. داواکاری پێشکەش بە قائیمقامیەتی قەزاکەمان بکەن، بەمەبەستی ئەنجامدانی مامەڵەی تاپۆکردنی خانووەکانیان، ماوەی پێشکەشکردنی داواکاری بەپێی ئەحکامی بڕگە 4 لە ماددەی 2ی ئەو یاسایە.
 لەماوەی 120 ڕۆژ هاووڵاتی پێویستە رێککارە کارگێڕییەکان ئەنجام بدات، بەپێچەوانەوە دواتر مافی یاسایی لەدەست دەدات و خانووەکەی بەزێدەڕۆ هەژمار دەکرێت.

کـەریم سـمکـۆ
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.