Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 17:00

سەرۆکی هەرێمی کوردستان په‌یامێکی بڵاوکرده‌وه‌

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی توركیا بكات
کوردستان TV
100%

له‌ یادى دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستاندا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: زانایانی ئایینی هه‌میشه‌ ڕۆڵێكی دیاریان لە پتەوکردنی بنەماکانی پێکەوەژیان و کولتووری لێبوردەیی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی و ڕێگریکردن لە گەشەکردنی بیری توندڕەوی لە کوردستان گێڕاوه‌.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

له‌ یادى په‌نجا ساڵه‌ى دامه‌زراندنى یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستاندا، پیرۆزبایى له‌ به‌ڕێزان سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان و سەرجەم مامۆستایان و زانایانی بەڕێزی ئایینی ئیسلامیی کوردستان دەکەین.

زانایانی ئایینی هه‌میشه‌ ڕۆڵێكی دیاریان لە پتەوکردنی بنەماکانی پێکەوەژیان و کولتووری لێبوردەیی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی و ڕێگریکردن لە گەشەکردنی بیری توندڕەوی لە کوردستان گێڕاوه‌، ئێمه‌ به‌ ڕێز و پێزانینەوە له ڕۆڵ و ئەرکیان ده‌ڕوانین و هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین.

هەر لەم بۆنەیه‌دا داكۆكى له‌ قووڵكردنه‌وه‌ى كولتوورى ڕەسەنی مرۆڤدۆستی و ئاشتیخوازی و یەکترقبووڵکردنى نێوان پێكهاته‌ ئایینى و نه‌ته‌وه‌یییه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌ و له‌م پێناوه‌دا هه‌موو پشتگیرییه‌ك له‌ هه‌وڵه‌كانى یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان دەکه‌ین.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان 21/9/2020

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.