Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 12:19

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕەخنە لە روحانی ده‌گرێت بەرامبەر به‌سزاکانی ئەمریکا

کوردستان TV
100%


سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، محەمەد باقر قالیباف لەبارەی دووبارە سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر وڵاتەکەیدا لەلایەن ئەمریکاوە کە پێشتر لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ھەڵگیرابوو، حکوومەتەکەی سەرکۆمار، حەسەن روحانی بە "بێ دەنگ"ی ناوبرد.

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، محەمەد باقر قالیباف لەبارەی دووبارە سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر وڵاتەکەیدا لەلایەن ئەمریکاوە کە پێشتر لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ھەڵگیرابوو، حکوومەتەکەی سەرکۆمار، حەسەن روحانی بە "بێ دەنگ"ی ناوبرد.

بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئێران بڵاوکراوەتەوە، قالیباف لە میانی وتارێکیدا لە کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی ئێران ھەڵسەنگاندنی بۆ دووبارە کاراکردنەوەی بڕیارەی ئەمریکا لەبارەی گەماڕۆی چەک بەسەر ئێران کرد.

قالیباف گوتوویەتی: "ئەزموونی ئەم قۆناغە ئەمەی نیشانداوە، کاتێک کە بێ ھەڵوێست دەمێنینەوە بەرامبەر کارە دوژمنکارەکانی ئەمریکا، گوشاری زیاتر لەسەر سەرچاوەکانی داھاتی رۆژانەی خەڵک جێبەجێ دەکرێ. ھەربۆیە دەبێت بە دەستپێشخەری چالاک، ژیرانە و کاریگەر رێگە نەدەین گوشاری زیاتر بخرێتە سەر گەلەکەمان".

قالیباف جەختی لەسەر کێشەکانی ئابووری وڵاتەکەی کردەوە و ئاماژەی بە کەموکورتییەکانی حکوومەت لەمبارەیەوە کرد.

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، محەمەد باقر قالیباف راشیگەیاند کە دوژمنایەتی ئەمریکا لە دژی گەلی ئێران دەگەڕێتەوە بۆ چەندین ساڵی رابردوو، بەرگریی لەوەشکرد کە لە ئەگەری ھەڵبژاردنەوەی دۆناڵد ترەمپ یان سەرکەوتنی جۆ بایدن لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکادا، ئەوا سیاسەتی ئەو وڵاتە بەرامبەر ئێران گۆڕانکاری بەسەردا نایەت.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.