Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 12:18

به‌ندکراوێکی کورد له‌ به‌ندیخانه‌ی شاری تەبرێز ‌ گیانی له‌ ده‌ستدا

کوردستان TV
100%

بەندکراوێکی خەڵکی بۆکان کە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو و لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری تەبرێز راگیرابوو، بە هۆی کەمتەرخەمی پزیشکییه‌وه‌ گیانی لەدەست دا.

 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌ ، بەندکراوێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی ئیسماعیل موستەخدێم، کە لە بەندیخانەی ناوەندی تەبرێز راگیرابوو، دوای گواستنەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە گیانی لەدەست دا.

راشيدةطةيَنيَت بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیسماعیل موستەخدێم بە هۆی پێڕانەگەیشتنی پزشیکیەوە و درەنگ گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.

ئیسماعیل موستەخدم 12 ساڵ لەوە پێش بە هۆی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، ناوبراو لە ماوەی راگرتنی لە بەندیخانە تووشی شێرپەنجەی سی ببو.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا رایگەیاندووە، کە بنەماڵەی موستەخدێم توانیبوویان کە رەزایەتی بنەماڵەی کوژراو وەرگرن و بڕیاربوو لەماوەی رۆژانی داهاتوودا ناوبراو لە بەندیخانە ئازاد بکرێت.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.