له پهیامێكدا مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان پیرۆزبایی یادی 50 ساڵهی دامهزراندنی یهكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان دهكات.
دهقی پهیامهكه:
بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان .
لە یادی پەنجا ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان ، پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی لە کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم . زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، ڕۆڵێکی گرنگ و بەرچاویان لە مێژووی ڕۆشنبیریی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستاندا هەبووە. هەروەها ڕۆڵی زانایانی ئایینی لە بەرگریکردن لە پرسە نیشتمانییەکان و گەشەپێدانی هزری میانەڕەوی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی ئایینی لە کوردستاندا، جێی ستایش وپێزانینە . هیواداراین زانایانی ئاینیی بەردەوام بن لە ڕووبەڕووبوونەوەی تووندڕەوی و بڵاوکردنەوەی پەیامی ئاشتیخوازی و لێبوردەیی و داکۆکیکردن لە ماف و دەسکەوتەکانی گەلی کوردستان و هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە بۆ خۆپارێزی و پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان .
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 2020/9/21
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.