Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 14:18

کاتژمێر 4:30 خوله‌کی سبه‌ی ئێواره‌ ماوەی شەو و رۆژ لەنیوە گۆی باکووری زەوی بە تەواوی یەکسان دەبێت

کوردستان TV
100%

سبەی 2020.9.22 یەكەم رۆژی (وەرزی پاییز) ە لە نیوەگۆی باكوور و یەكەم رۆژی (وەرزی بەهار) ە لەنیوەگۆی باشووردا.

سبەی، سێشەممە، 2020.9.22 كاتژمێر 04:30 ی ئێوارە بەكاتی هەرێمی كوردستانی عێراق، ماوەی شەوو رۆژ لەنیوە گۆی باكووری زەوی بە تەواوی یەكسان دەبێت بۆ 12 كاتژمێر رۆژو 12 كاتژمێریش شەو، بەمەش لە رووی فەلەكییەوە رۆژی (سێشەممە) دەبێتە یەكەم رۆژو دەستپێكی وەرزی (پاییز) لەنیوە گۆی باكووری زەوی كە بە (هاوسەنگبوونی پاییزی) (Fall Equinox) ناسراوەو ماوەكەشی 89 رۆژو 20 كاتژمێرو 31 خولەك دەخایەنێت، وە بە پێچەوانەوە، دبێتە یەكەم رۆژی (وەرزی بەهار) لەنیوەگۆی باشووری زەوی كە بە (هاوسەنگبوونی بەهاریی) (Vernal Equinox) ناسراوەو لەهەردوو نیوەگۆدا خۆر رێك لە رۆژهەڵات هەڵدێت و لە رۆژئاوادا ئاوادەبێت.

هۆكاری ئەو جیاوازییە دەگەڕێتەوە بۆ لاریی تەوەری خۆلانەوەی زەوی لەسەر خولگەكەی بە 23.4392811°پلە بەرامبەر بە خولگەكەی بە دەوری خۆردا، بۆیە تیشكی خۆر هەڵبەزین و دابەزین دەكات لەنێوان هەردوو خولگەی (قڕژاڵ) لەنیوەگۆی باكوورو خولگەی (گیسك) لەنیوەگۆی باشووردا، بەمەش گۆڕانكاریی رێك و پێكی دووبارەبووەوە لە ئاست و رێژەو ماوەی بەركەوتنی تیشكی خۆر لەسەر زەوی روودەدات، وە هەر ئەمەشە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی گۆڕانكاریی بەرچاو لە پلەكانی گەرما لەسەر رووی هەسارەكەماندا.

لە رۆژی 22 ی ئەیلوولدا، ماوەی نێوان زەوی و خۆر دەگاتە 149.598.023 كیلۆمەتر كە بە (نێوەندی دووریی) دەناسرێت و بەردەوامیش لەخۆر نزیكتر دەكەوێتەوە، بۆیە لە 2020.12.21 دا كە بە رۆژی (هەڵگەڕانەوەی زستانە – Winter Solstice) دەناسرێت لە نیوەگۆی باكووری زەوی و ئەوكاتە هەسارەكەمان دەگاتە نزیكترین خاڵ لەخۆرو ماوەی نێوانمان 147 ملیۆن و 95 هەزار كیلۆمەترە، كەچی لە هەمان رۆژدا (هەڵگەڕانەوەی هاوینە - Summer Solstice) یە بۆ نیوەگۆی باشووری زەوی!

بێگومان هۆكاری ئەم دوو گۆڕانكارییە پێچەوانەییەش لە هەمان رۆژدا، دەگەڕێتەوە بۆ لاریی تەوەری خولانەوەی زەوی بەرامبەر بە خولگەكەی و گۆڕانی گۆشەی بەركەوتنی تیشكی خۆرو گۆڕانی ماوەی شەوو و رۆژە، نەوەك نزیك كەوتنەوەو دووركەوتنەوە لە خۆر.

وەرگێڕانی: ئەژی چەتۆ حەسەن

بەشی راگەیاندن / بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.