لهراگهیاندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كردهوه كه لە ئەنجامی دوو حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە کە لە چیای ( گوڵان ) و سنوری گوندی ( دێوانە ) ڕویدا نزیکەی (113 ) دۆنم لە پوش و پاوان داری سروشتی سنورەکە سووتا 
پۆلیس راشیدهگهێنێت بەهۆی هەوڵ و ماندوبوونی کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستانی باوەخۆشین کە دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ئاگرەکە ڕێگریکرا لە زیاتر تەشەنەکردنی ئاگرەکان و دواجار توانرا بە هاوکاری بنکەی ئاگرکوژێنەوەی دەربەندیخان و دانیشتوانی ناوچەکە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت .
 
 
 
                 
                             
                             
                             
                             
                             
    
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.