Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 14:20

ڤیدیۆ ... ریال مەدرید و ریال سۆسیداد یەکسان بوون

کوردستان TV
100%


لە میانی یارییەکانی خولی ئیسپانیا بۆ تۆپی پێ (لا لیگا)دا، یانەی ریال مەدرید کە لە ئێستادا لە ریزبەندی یەکەمدایە رووبەڕووی یانەی ریال سۆسیداد بووەوە، یارییەکە بە ئەنجامی سفر-سفر کۆتایی هات.

لە هەفتەی دووەمی وەرزی نوێی لا لیگادا، یانەی ریال مەدرید رووبەڕووی یانەی ریال سۆسیداد بووەوە و وێڕای هەوڵەکانی هەردوو یانە، یارییەکە بەبێ تۆمارکردنی گۆڵ کۆتایی هات.

هەر هەمان رۆژ یاری نێوان یانەکانی کادیز و هوێسکا ئەنجامدرا و یارییەکە بە ئەنجامی ٢-سفر لە بەرژەوەندی کادیز کۆتایی هات، هەروەها یانەی گرانادا بە ئەنجامی ٢-١ سەرکەوت بەسەر یانەی ئالاڤێسی و یانەی ریال بێتیس بە ئەنجامی ٢-٠ بەسەر یانەی ریال ڤالادۆلید-دا سەرکەوت.

لە لایەکی دیکەشەوە یانەکانی بارسێلۆنا، سێڤیلیا و ئەتلەتیکۆ مەدرید بەهۆی ئەوەی هەفتەی رابردوو رووبەڕووبوونەوەکانی جامی ئەورووپا درەنگ کۆتایی هاتن، هەفتەی دووەمی لالیگا-یان بەبێ ئەنجامدانی یاری بەسەربرد و رووبەڕووبوونەوەکانی نێوان یانەی ئەتلەتیکۆ بیلباو- بارسێلۆنا، سێڤیلیا - ئێلچە و لاڤانتە- ئەتلەتیکۆ مەدرید کە بڕیاربوو لە هەفتەی دووەمدا ئەنجامبدرێن، بۆ بەروارێکی دیکە دواخران.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.