له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی شێوازی گواستنه‌وه‌ی تابلۆی ئۆتۆمبێل له‌نێوان پارێزگاكانی هه‌رێمی کوردستان بڵاو كرده‌وه
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه له باره‌ى گۆرینی تابلۆی ئۆتۆمبێل له نێوان پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان روونی كرده‌وه‌ته‌وه كه لەسەرەتادا دەبێت شۆفێر داواکارییەک پێشکەش بکات و دواتر لەنێوان هاتوچۆی هەردو پارێزگاکە سه‌ره‌تاییه‌كانی (ئه‌وه‌لیاتی) ئۆتۆمبێله‌كه ئاڵوگۆڕ دەکرێت و تابلۆکە دەگۆڕدرێت.
له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی تابلۆی ئۆتۆمبێل له‌نێوان له‌پارێزگایه‌كه‌وه بۆ پارێزگایه‌كی دیكه ڕائید هێمن ساڵح عه‌زیز، له‌به‌شی هونه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی به هاتووچۆی سلێمانی ڕاگه‌یاندووە، ئه‌و شۆفێره‌ی كه به‌نیازه تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌پارێزگاكه‌یه‌كه‌وه بۆ پارێزگایه‌كی دیكه بگوازێته‌وه یاخود بگۆڕێت، سه‌ره‌تا پێویسته داواكاریه‌ك عه‌ریزه پێشكه‌ش بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرده‌وه كه بۆ نمونه شۆفێره‌كه خه‌ڵكی سلێمانیه‌و به‌نیازه تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌هه‌ولێره‌وه بۆ سلێمانی بگۆڕێت، دوای پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌ك به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، هه‌نگاوی دوه‌م پشكنین بۆ ئۆتۆمبێله‌كه ده‌كرێت، پشكنینه‌كه‌ش ده‌كرێت له‌هه‌ولێر یاخود سلێمانی بكرێت، بڕی ڕسوماته‌كه‌ش (50) هه‌زار دنیاره.
ڕائید هێمن ساڵح ده‌شڵێت، دوای پشكنینه‌كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی نوسراو ده‌كات بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر، بۆئه‌وه‌ی سه‌ره‌تاییه‌كانی (ئه‌وه‌لیاتی) ئۆتۆمبێله‌كه بنێرێت.
راشیگه‌یاندووه كه دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی (ئه‌وه‌لیاتی) ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌ده‌ستده‌گات، ئه‌و شۆفێره مامه‌ڵه‌كه‌ی له‌هاتوچۆی سلێمانی ته‌واوده‌كات و تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌گۆڕدرێت بۆ سلێمانی.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.