سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ئەمڕۆ دووشه‌ممه شاندی هەرێمی كوردستان و شاندی بەغدا گفتوگۆ لەسەر پلانی ستراتیژی بۆ داڕشتنی پڕۆژەیاسایی بودجەی سێ ساڵی عێراق دەكەن.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه تیمی تەكنیكی ھەردوو وەزارەتی پلاندانان و دارایی هەرێمی كوردستان لەسەر داڕشتنی ستراتیژیەتی پڕۆژە بودجەی2021 تا 2023 لەگەڵ دامەزراوە و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی عێراقدا کۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەسەر پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی ئەو سێ ساڵە دەكرێت.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.