د. بهشیر خهلیل حهداد جێگری سهرۆكی ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق لهپهیامێكدا یادی پهنجا ساڵهى دامهزراندنى یهكێتى زانایانى ئاینی ئیسلامی كوردستان پیرۆز دهكات
بەڕێز/ مامۆستا د. عبدالله وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و مامۆستایانی ئایینی خۆشەویست.
بەبۆنەی یادی یۆبیلی زێڕینی پەنجا ساڵەی دامەزراندنی یەکێتییەکەتان، یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، لە ناخی دڵمەوە پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز دەکەم و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی و سەربەزی و سەرفرازیتان بۆ دەخوازم.
دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ١٩٧٠/٩/٢١ وەکو رێکخراوێکی ئایینی و نیشتمانی و پیشەیی زەرورەتێکی گرنگ بوو بۆ کۆمەڵگەی کوردی، هەر لەو کاتەشەوە تاوەکو ئێستا رۆڵێکی گرنگ و بەرچاوی گێڕاوە لە رێنمایی و ئامۆژگاریکردن و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەکەمان.
مامۆستایانی ئایینی هەمیشە گرنگییان داوە بە گیانی لێبوردەیی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و رەتکردنەوەی بیری توندڕۆیی لە ژێر ناوی ئایینی پیرۆزی ئیسلام دا و لە هەمان کاتیشدا رۆڵێکی گرنگیشیان گێڕاوە لە پشتیوانی کردن و سەرخستن و پاراستنی ئەزموونی هەرێمی کوردستان و مانەوەی سەقامگیری و ئارامی تێیدا، هیواخوازین هەمومان لەسەر ئەو رێچکە پیرۆزە بەردوام بین.
دووبارە پیرۆز بێت ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان.
دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
دووشەممە ٢٠٢٠/٩/٢١
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.