Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 14:25

سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە شاندێکى ئیسپانى کرد

کوردستان TV
100%

سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ دووشەممە 21/9/2020 بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە بەڕێز خوان خۆسێ ئیسکۆبار باڵیۆزى ئیسپانیا لە عێراق و شاندێکى بازرگانیى یاوەرى کرد.

لە دیدارێکدا برەودان بە پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق لەگەڵ ئیسپانیا بەتایبەتى لە بوارى ئابوورى و بازرگانیدا تاوتوێ کرا و سەرۆک نێچیرڤان بارزانى دووپاتى کردەوە کە هەرێمى کوردستان ئامادەیە هەموو هاوکارى و ئاسانکارییەک پێشکەش بە کەرتى تایبەت و وەبەرهێنەرانى ئیسپانى بکات بۆ ئەوەى دەرەفەتى کار و سەرمایەگوزارییان بۆ بڕەخسێت و هاوبەشى و بەشدارى لە بنیاتنان و پەرەپێدانى کەرتە جیاکانى هەرێمى کوردستاندا بکەن.

دۆخى ناوچەکە بەگشتى، پرۆسەى سیاسى لە عێراق، پەیوندییەکانى هەرێمى کوردستان و حکوومەتى فیدرالى عێراق و گفتوگۆى چارەسەرکردنى کێشەکانیان، بڵاوبوونەوەى پەتاى ڤایرۆسى کۆرۆنا، مەترسییەکانى تیرۆر و چەند پرسێکى دیکەى جێى بایەخى هاوبەش، تەوەرێکى دیکەى دیدارەکە بوو.

2

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.