شوان زرارى ئه‌ندامی په‌رله‌مانى كوردستان له‌فراكسیۆنى پارتی دیمو‌كراتى كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه كه وه‌زیرى دارایی و ئابووریی هه‌رێمى كوردستان بڕیارى گه‌ڕانه‌وه و كردنه‌وه‌ى بانکی دارەشەکرانى داوه.
ده‌قى راگه‌یاندراوه‌كه‌ی شوان زرارى ئه‌ندام په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان:
دوایی ئەوەی لەچەند حەفتەی رابردوو لەگەڵ بەرێز "کوێستان ئەحمەد" قایمقایمی قەزای "خەبات" سەردانی برای بەرێزم کاک دکتۆر "فرسەت سۆفی" پارێزگاری هەولێرمان کرد، سەبارەت بەکێشەکانی ناحیەی (دارەشەکران)، بەگشتی جەنابی پارێزگار بەهەموو شێوەیەك داواکاریەکانمانی قبوڵکرد.
لەماوەی کەمتر لە مانگێكدا بەبڕیاری "ئاوات جەناب نووری" وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاردرا بە گەرانەوە و کردنەوەی بانکی (دارەشەکران) ئەمەش لە کارئاسانی زۆر بۆ هاوڵاتیانی دەڤەرەکەمان دەبێت.
هەر وەك بەرێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەقەزای ئامێدی-ی‌دا گوتی ، "ئێمە بەقسە هیچ ناڵێین، تەنها بەکردار دەمانەوێت بسەلمێنین کە ئێمە خزمەتکاری خەڵکی خۆمانین و ئێوە گەورەی ئێمەن، نەک ئێمە گەورەبین، ئێوە خاوەنی ئەم کوردستانەن".
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.