Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 14:14

قائیمقامیه‌تی سلێمانی: کارگەکانی کۆنکرێتی ئامادەکراو پابەندی ڕێنماییەکانی کارکردن دەکرێن

کوردستان TV
100%


لەپێناو پاراستنی ژینگەو شەقامەکاندا کۆمپانیاکانی ئامادەکردنی کۆنکرێتی ئامادەکراو پابەندی مەرجەکانی کارکردن دەکرێن و سەرپێچیکاریش ڕوبەڕوی سزای توندی یاسایی دەکرێنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٠.٩.٢١ قائیمقامی سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەدیوانی قائیمقامیەت لەگەڵ نوێنەرانی کۆمپانیاکانی ئامادەکردنی کۆنکرێتی ئامادەکراو کۆبونەوە بۆ زیاتر پابەندبونی کۆمپانیاکان لەپێناو پاراستنی ژینگەو شەقامەکان لەزیادەی کۆنکرتی میکسەرەکانی گواستنەوەی چیمەنتۆ.

قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند: ڕێگە بەھیچ کۆمپانیایەک نادرێت لەدەرەوەی کارگەکەیدا پرۆسەی پاکردنەوە میکسەرەکان ئەنجام بدات و ئەو چیمەنتۆیەی کە لەکارەکانیان زیاد بووە پێویستە بیگەڕێننەوە بۆ کارگەکەیان شەقامەکان و سیمای شار بپارێزن.

دواتر محەمەد جەبار بەڕێوەبەری گەشەپێدانی پیشەسازی: ڕایگەیاند سەرجەم کۆمپانیاکان ئاگادار دەکەینەوە کە پابەندی مەرجەکان بن کە پێویستە سەرجەم حەوزی میکسەرەکان دەرگا یاخو بە قوماشێک ببەسترێت بۆئەوەی لەکاتی ڕۆسشتن بە شەقامەکاندا چیمەنتۆ نەڕژێتە سەر شەقامەکان و ژینگە پیس نەکەن ولەکاتی تەواوبونی کارەکانیشیاندا پێویستە کۆنکرێتە زیادەکە بگەڕێننەوە بۆ کارگەو پرۆسەی پاکردنەوەی میکسەرەکان لەکارگەکانیاندا ئەنجام بدەن.

ھەروەھا وتیشی: پێویستە ھەموو خاوەن کارێک مۆڵەتی ڕێگەپێدانی ھەبێت ئەوکات کۆمپانیاکان چیمەنتۆی بۆ بگوازێتەوە تا دوربن لەو شوێنانەی کە بەزیادەڕۆ دروست دەکرێت تا کۆمپانیاکان ھۆکارێک نەبن بۆ دروست کردنی شوێنی زیادەڕۆ.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.