Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 16:24

فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال: ئاڵۆزییەکانی شنگال پیلانی پەکەکەیە دژی ئێزدییەکان جێبەجێ دەکرێت

کوردستان TV
100%


قاسم شەشۆ  فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال، رایدەگەیەنێت، بەردەوام ھێرش دەكرێتە سەر شنگال و دەستدرێژی دەكرێتە سەر كوردانی ئێزدی و هەمیشە كێشەیان بۆ دروست دەكرێت ئەمەش پیلانێكە پەكەكە دژی ئێزدییەكان جێبەجێی دەكات، بۆ ئەوەی دۆخی شنگال ھەر ئاڵۆز بێت و نەبێت بە بەشێك لە كوردستان.

 

قاسم شەشۆ فەرماندەی ھێزی پێشمەرگەی كوردی ئێزدی لە شنگال به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند  شەوی ڕابردوو جارێكی دیكە لە شنگال بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێكی پەكەكە كرا و تێك شكێندرا، بەڵام زیان نەبووە، ئەوەی پەكەكەش دەیكات، هۆكارەكەی ئەوەیە كە دەیەوێت شنگال ئارام نەبێت و بەردەوام ئاڵۆزی و ھێرشكردن ھەبێت و شنگالیش نەبێتە بەشێك لە كوردستان، بەڵام كوردانی ئێزدی ھەمیشە كورد بوونە و خۆیان بە بەشێكی دانەبڕاوی ھەرێمی كوردستان دەزانن و پەكەكەش ناتوانێت لێكیان جیا بكاتەوە

 

 راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ ئەوەی پەكەكە دەیكات، پیلانێكە دژی كوردانی ئێزدی جێبەجێی دەكات، پێشمان وایە، ئەگەر حكوومەتی عێراق ھاوكارییان نەكات، ئەوان ناتوانن بە ئارەزووی خۆیان هەر كارێكیان ویست ئەنجامی بدەن، بەڵام ئەمەیان بۆ ناچێتە سەر و پێویستە شنگال چۆڵ بكەن، چونكە خەڵكی شنگال ھەرگیز بە ئەوان رازی نابن

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.