پۆلیسی هەولێر رایدهگهێنێت سواڵکەرێکیان دەستگیرکردووە، تەنیا لە 3ی رۆژدا (13) ملیۆن دیناری کۆکردۆتەوە راشیدهگهێنێت ژمارەیەکی زۆر لەو سواڵکەرانەی دەستگیردەکرێن بۆ راکێشانی هەست و سۆزی خەڵک خۆیان وەک نەخۆش یان خاوەن پێداویستی تایبەت دەردەخەن.
لهراگهیاندراوێكدا بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئامارەكانی شەش مانگی رابردووی دەستگیركردن و رێژەی ئەنجامدانی تاوانەكانی لە سنوری پارێزگاکە بڵاوکردەوە، بەجۆرێک لە کۆی پێنج هەزار و 995 تاوانی جۆراو جۆر تۆمارکراوە لە سنوری پاریزگاکە توانراوە پێنج هەزار و 568 تاوانیان ئاشكرا بکرێن و تۆمەتباران بدرێنە دادگا.
ئاماژه بهوهش دهكهن كه ههر لهو ماوهیهدا 751 سواڵكەر دەستگیركراون، کە بەوتەی پۆلیس ژمارەیەکی زۆر لەو سواڵکەرانە بۆراکێشانی هەست و سۆزی خەڵک وەک نەخۆش یان خاوەنپێداویستی تایبەت خۆیان دەرخستووە.
پۆلیسی ههولێر دهشڵێت 655 تۆمەتبار بە تاوانەكانی كوشتن و دزی و ساختەكاری و سپیكردنەوەی پارە و ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەستگیركراون.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.