كۆبوونهوهی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لەپەرلەمانی كوردستان بەمەبەستی ئامادەكردنی راپۆرت لەسەر پڕۆژەیاسای فرۆشتن و بەكرێدانی مایەكانی دەوڵەت، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە 2020/9/21 كۆبۆوە.
، لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لەپەرلەمانی كوردستان بڵاوی كردهوه كه لەكۆبوونەوەكەدا دهستكرا بەئامادەكردنی راپۆرتی پڕۆژەیاسای فرۆشتن و بەكرێدانی مایەكانی دەوڵەت لەهەرێمی كوردستان-عێراق.
ئاماژه بهوهش دهكات كه ئامادەكردنی راپۆرتی لیژنەی دارایی لەكاتێكدایە تەواوی سەرنج و تێبینییەكانی ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە بەهەند وەرگیراوەو تیشكی خراوەتەسەری.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.