Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 03:02

ئه‌مرۆ رۆژی جیهانیی ئاشتییه‌

بابه‌ت و دروشمی ئه‌مساڵ بۆ رۆژی جیهانی ئاشتی له‌ژێر ناونیشانی "پێكهێنانی ئاشتی به‌یه‌كه‌وه‌" به‌ڕێوه‌ ده‌چێت
کوردستان TV
100%

كۆمه‌ڵه‌ی گشتی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ ساڵی 1981 به‌ بڕیاری ژماره‌ 36/67 رۆژی جیهانیی ئاشتی دیاریی كرد له‌ پێناو یادكردنه‌وه‌ی ئاشتی و پته‌وكردنی له‌نێو هه‌موو نه‌ته‌وه‌ و گه‌له‌كان، به‌ڵام دوای 20 ساڵ و له‌ ساڵی 2001 كۆمه‌ڵه‌ی گشتی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ كۆی ده‌نگ به‌ بڕیاری ژماره‌ 282/55 رۆژی 21ی ئه‌یلوولی هه‌موو ساڵێكی به‌ فه‌رمی دیاریی كرد بۆ زیندووكردنه‌وه‌ و به‌رزڕاگرتنی گیانی ئاشتی و بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاریی و رۆشنبیری ئاشتی و دیموكراسی به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو و، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شه‌ڕ و توندوتیژی و ئاگربه‌ست.

له‌و بۆنه‌یه‌دا نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوا له‌ هه‌موو وڵاتانی ئه‌ندام و دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه‌ هه‌رێمی و ناحكوومی و كه‌سایه‌تییه‌كان ده‌كات یادی ئه‌م رۆژه‌ بكه‌نه‌وه‌ له‌ڕێگه‌ی هۆشیاركرنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی ئاگربه‌ست له‌سه‌ر ئاستی جیهان.

بابه‌ت و دروشمی ئه‌مساڵ بۆ رۆژی جیهانی ئاشتی له‌ژێر ناونیشانی "پێكهێنانی ئاشتی به‌یه‌كه‌وه‌" به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ژێده‌ر:  Kurdistan CT

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.