Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 02:35

ئاسایشی هەولێر ده‌ستگیرکردنی دوو کەسی بە تۆمەتی دزیکردن راگه‌یاند

کوردستان TV
#7
100%

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ده‌ستگیركردنی دوو کەسی بە تۆمەتی دزیکردن راگه‌یاند: كه‌ تۆمه‌تباران به‌ دزیکردن و بڕین و بردنی قاسەی مارکێت و پێشانگا لە ناوشاری هەولێر.

لە راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر هاتووه‌، دوای ڕوودانی چەند کارێکی دزیکردن وبڕین و بردنی قاسەی مارکێت و پێشانگا لە ناوشاری هەولێر، تیمەکانی چاودێری و بەڕێوەبەرایەتیمان  بەردەوام بوون لە بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی تاوانەکان.

لەئەنجامدا توانرا تاوانباران بدۆزرێنەوە بەناوەکانی (هاوکارئەکرەم واحد) دانیشتووی شاری هەولێر، (ئاکام شیرزاد ئەحمەد) دانیشتووی قەزای سۆران، لەسەرفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە بە ماددەی (٤٤٣ی.س.ع) دەستگیربکرێن و لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە دانیان بە ئەنجامدانی چوار تاوانی دزین نا کە بریتی بوو لە :-

1- لە شەوی9 /1/2019دزینی قاسەی مارکێتی (تیم مارت) لقی1 لەگەڕەکی 5ی حەسارۆک.

2- لە شەوی 9/1/2019 دزینی قاسەی مارکێتی (تیم مارت) لقی2 لەگەڕەکی 5ی حەسارۆک.

3- لە شەوی 16/1/2019 دزینی قاسەی مارکێتی (تیم مارت) لەگەڕەکی 99ی زانکۆ.

کە بە هەرسێ لق بڕی (7.500.000) و (6400 دۆلار)یان دزیبوو.

4- 12/1/2019هەڵسابوون بە دزیکردن لە پێشانگای کەلوپەلی ئەلیکتڕۆنی لەگەڕەکی159ی گوڵان لەناوشاری هەولێرکە (20) موبایلی جۆراوجۆریان دزیبوو.

لەگەڵ ئەم ڕاگەیاندراوەدا دەقی دانپێدانانەکانیان بڵاو دەکەینەوە. هەروەها یەکێک لەتاوانباران پێشینەی تاوانی دزیکردنی هەیە.

جارێکی تر هاووڵاتیانی خۆشەویست دڵنیادەکەینەوە کەوا تاوانباران هەرگیز لەدەستی یاسا ڕزگاریان نابێت.

ڕاگەیاندنی

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

21/9/2020

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.