كه‌شناسی له راگه‌یاندنێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات سبه‌ی سێ شه‌ممه 2020.9.22 یه‌كه‌م رۆژی (وه‌رزی پاییز) ه له نیوه‌گۆی باكوور و، یه‌كه‌م رۆژی (وه‌رزی به‌هار) ه له‌نیوه‌گۆی باشووردا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێم ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات " سێشه‌ممه، 2020.9.22 كاتژمێر 04:30 ی ئێواره به‌كاتی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، ماوه‌ی شه‌وو رۆژ له‌نیوه گۆی باكووری زه‌وی به ته‌واوی یه‌كسان ده‌بێت بۆ 12 كاتژمێر رۆژو 12 كاتژمێریش شه‌و، به‌مه‌ش له رووی فه‌له‌كییه‌وه رۆژی (سێشه‌ممه) ده‌بێته یه‌كه‌م رۆژو ده‌ستپێكی وه‌رزی (پاییز) له‌نیوه گۆی باكووری زه‌وی كه به (هاوسه‌نگبوونی پاییزی) (Fall Equinox) ناسراوه‌و ماوه‌كه‌شی 89 رۆژو 20 كاتژمێر‌و 31 خوله‌ك ده‌خایه‌نێت، وه به پێچه‌وانه‌وه، دبێته یه‌كه‌م رۆژی (وه‌رزی به‌هار) له‌نیوه‌گۆی باشووری زه‌وی كه به (هاوسه‌نگبوونی به‌هاریی) (Vernal Equinox) ناسراوه‌و له‌هه‌ردوو نیوه‌گۆدا خۆر رێك له رۆژهه‌ڵات هه‌ڵدێت و له رۆژئاوادا ئاواده‌بێت"
كه‌شناسی ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه "هۆكاری ئه‌و جیاوازییه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لاریی ته‌وه‌ری خۆلانه‌وه‌ی زه‌وی له‌سه‌ر خولگه‌كه‌ی به 23.4392811°پله به‌رامبه‌ر به خولگه‌كه‌ی به ده‌وری خۆردا، بۆیه تیشكی خۆر هه‌ڵبه‌زین و دابه‌زین ده‌كات له‌نێوان هه‌ردوو خولگه‌ی (قڕژاڵ) له‌نیوه‌گۆی باكوور‌و خولگه‌ی (گیسك) له‌نیوه‌گۆی باشووردا، به‌مه‌ش گۆڕانكاریی رێك و پێكی دووباره‌بووه‌وه له ئاست و رێژه‌و ماوه‌ی به‌ركه‌وتنی تیشكی خۆر له‌سه‌ر زه‌وی رووده‌دات، وه هه‌ر ئه‌مه‌شه ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی گۆڕانكاریی به‌رچاو له پله‌كانی گه‌رما له‌سه‌ر رووی هه‌ساره‌كه‌ماندا".
زانیاری زیاتر بڵاوده‌كاته‌وه" له رۆژی 22 ی ئه‌یلوولدا، ماوه‌ی نێوان زه‌وی و خۆر ده‌گاته 149.598.023 كیلۆمه‌تر كه به (نێوه‌ندی دووریی) ده‌ناسرێت و به‌رده‌وامیش له‌خۆر نزیكتر ده‌كه‌وێته‌وه، بۆیه له 2020.12.21 دا كه به رۆژی (هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی زستانه – Winter Solstice) ده‌ناسرێت له نیوه‌گۆی باكووری زه‌وی و ئه‌وكاته هه‌ساره‌كه‌مان ده‌گاته نزیكترین خاڵ له‌خۆرو ماوه‌ی نێوانمان 147 ملیۆن و 95 هه‌زار كیلۆمه‌تره، كه‌چی له هه‌مان رۆژدا". (هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی هاوینه - Summer Solstice) یه بۆ نیوه‌گۆی باشووری زه‌وی!
كه‌شناسی كه ئه‌و بابه‌ته‌ی له‌ناوه‌نده زانستیه جیهانییه‌كه‌وه وه‌رگرتووه، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه هۆكاری ئه‌م دوو گۆڕانكارییه پێچه‌وانه‌ییه‌ش له هه‌مان رۆژدا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لاریی ته‌وه‌ری خولانه‌وه‌ی زه‌وی به‌رامبه‌ر به خولگه‌كه‌ی و گۆڕانی گۆشه‌ی به‌ركه‌وتنی تیشكی خۆر‌و گۆڕانی ماوه‌ی شه‌وو و رۆژه، نه‌وه‌ك نزیك كه‌وتنه‌وه‌و دووركه‌وتنه‌وه له خۆر"..
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.