وه‌زیری هه‌رێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ بەغدا رایگەیاند: تاوەکو ئێستا 320 ملیار دینارەکەی بەغدا نەخراوەتە سەر هەژماری بانکی هەرێم.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 21/9/2020 خالید شوانی وه‌زیری هه‌رێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ بەغدا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا، له باره‌ی هاتنی عه‌ره‌بی هاورده بۆ سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی كورد رایگه‌یاند: پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووك ئاسانكاری بۆ داگیركردنی زه‌وییه‌كانی كورد ده‌كات، چەند دادوەرێک هەن پاڵپشتی بڕیارەکانی پارێزگار دەکەن، بۆیە مەلەفێکی تەواومان داوە بەکازمی و دادگا، چاوەڕێی حکومەتی عیراقین بۆ چاسەرکردنی کێشەکان.
خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا ڕایگەیاند، سەرقاڵی ئامادەکردنی مەلەفی دانوستانین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئاساییکردنەوەی باروودۆخی ناوچە دابڕاوەکان یەکلاکردنەوەیان بەپێی ماددەی 140، لەکۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیرانیش ئەم پڕۆژەیەی ئامادەکراوە لەلایەن لیژنەی باڵای دانووستان دەخرێتە بەردەستیان و ڕێوشوێنی پێویست دەگیرێتەبەر لەگەڵ بەغدا.
خالید شوانی گوتی: ئەوەی ئێستا لە ناوچەكانی مادەی 140 روودەدات، ناكرێ هەروا بەردەوام بێت، تەعریب به‌شێوه‌یه‌كی دیكه ده‌ستی پێكردۆته‌وه و ناكرێ ئەم ناوچانە كێشەكانی هەر وا بمێنێته‌وه، ده‌بێ چاره‌سه‌ر بكرێت.
گوتیشی: مادەی 140 چالاک ده‌كه‌ینه‌وه لەگەڵ حكوومەتی عێراقیش گفتوگۆكان به‌رده‌وامه، زوڵمێکی زۆر لەکوردستانیانی ئەم ناوچانە دەکرێت.
وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ بەغدا رایگەیاند: تاوەکو ئێستا هیچ ئاماژەیەک نییە کە حکومەتی عێراق دژ بە ناردنی ئەو بڕە پارەیە بێت، بەڵام هەتاوەکو ئێستاش ئەو پارەیە نەخراوەتە سەر هەژماری بانکی هەرێم."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.